سلێمانی.. 17 ی ئەم مانگە كۆنفرانسێك بۆ كۆمپانیاكان رێكدەخرێت

بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان (بۆرصە) (ESX) بە هاوكاری لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵدەستن بە ڕێكخستنی كۆنفڕانسێك بۆ كۆمپانیاكان.
 ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی  بانگهێشتی راگەیاندنەكان دەكات بۆ روماڵكردن
كۆنفڕانسە بۆ ئاڵوگوڕكردنی بیروڕایە دەربارەی مەرج و سوودی گۆڕینی كۆمپانیا تایبەتەكان بۆ كۆمپانیای پشكدار وە چۆنیەتی بەشداری كردن لە بازاڕی هەولێر بۆ كاغەزە داراییەكان(بۆرصە).
بەروار: 17-12-2013 
كات: 4ی باش نیوەرۆ 
شوێن:هوتێل رامادا،شەقامی سالم،سلێمانی