سلێمانی.. دو کرێکار گیانیان لەدەستدا،یەكێكیان خوێندكاری زانكۆیە

دو كرێكار له‌كاتی‌ كاركردندا گیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌ یه‌كێكیان خوێندكاری‌ زانكۆیه‌‌و ئه‌ویتریشیان پیاوێكی‌ به‌ساڵاچوه‌.
بەوتەی سەرچاوە تەندروستییەکان، کرێکاری یەکەم ناوی مارف حه‌مه‌ساڵح تەمەن 63 ساڵەو شه‌وی‌ رابردو له‌گه‌ڕه‌كی‌ ئازادی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و له‌نزیك شوقه‌كانی‌ گۆیژه‌ له‌كاتی‌ كاركردندا له‌ئوتێلێك كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆش كرێكارێك كه‌ خوێندكاری‌ زانكۆش بوە، به‌ناوی‌ هونه‌ر ستار تەمەن 21 ساڵ، دانیشتوی‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ له‌كاتی‌ كاركردندا سه‌قفی‌ خانویه‌ك روخاوه‌ به‌سه‌ریداو گیانی‌ له‌ده‌ستدا.