ڕۆژى 3/12/2013 سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى پێشوازیکرد لە ئەلفرید سیمن پرۆتس کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا لەهەولێر و ئەلکساندەر هەرید بەرپرسى دەزگاى ئاڵوگۆڕى ئەکادیمى ئەڵمانیا، لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکى ژورى بازرگانى ئاماژەى بەوەدا کە شارى سلێمانى یەکێکە لە شارە پێشکەوتوەکانى عێراق لەبوارى پیشەسازیدا و توانیویەتى شوێن دەستى خۆى لە عێراقدا ببنێت کە لە ئێستادا لە پێشکەوتندایە.
سیروان محەمەد ئەوەشى ڕاگەیاند کە پێویستە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان گرنگى بدەن بە شارى سلێمانى و بتوانن کارگەى پێشکەوت و بێننە ئەم شارە کە بەشێکى زۆر لە پێداویستیەکانى هاووڵاتیان پڕبکاتەوە .
لاى خۆشیانەوە ئەلفرید سیمن پرۆتس کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا لەهەولێر ئاماژەى بەوەدا کە ئەوان کاردەکەن بۆئەوەى لەووڵاتى ئەڵمانیا هەرێمى کوردستان بە ناوچەیەکى پارێزراو بناسێنن لە عێراقدا کە دەتواندرێت کارى تێدابکرێت.