کۆمپانیاكان عێراق جێدەھێڵێت

بەھۆی نائارامی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە گشتی و تێچکوونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەی بەسره بەتایبەتی، کۆمپانیایەکی دیکەی بەرھەمھێنانی سامانە سروشتییەکان، عێراق جێدەھێڵێت. 
 
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردۆتەوە کە کۆمپانیای “فلاندەر”ی رووسی کە تایبەتە بە نەوت و گازی سروشتی بڕیاریداوە عێراق جێبھێڵێت بەھۆی بەردەوامی مەترسییەکانیان لەسەر کاری کۆمپانیاکە.
 
“سێرجۆن کارلۆنۆڤ” بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیاکەدا ئەو ھەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە و باسی ئەوەی کردووە کە لێدانی کارمەند و ئەندازیارانی کۆمپانیا بەریتانیەکانی تایبەت بە نەوت و گاز لە ناوچەکەدا بۆتە ھۆکاری دەرچوونی بڕیاری گەڕانەوەی ئەوان، لە ھەمانکاتیشدا حکومەتی عێراقی بڕیاریداوە ئەگەر نەگەڕێنەوە ھێزی ئەمنی زیاتر بۆ ناوچەکە رەوانە دەکات، بەڵام تەنھا کۆمپانیا بەریتانییەکە بەو مەرجە رازی بووە چوونکە کاری لەو ناوچەیەدا کردووە، بەڵام کۆمپانیای فلاندەری رووسی  رازی نابێت بەھۆی ئەوەی ھیچ کارێکی ئەنجام نەداوە لە کاتێکدا گرێبەستێکی یەک ملیاریشی ئیمزا کردووە.