ئەڵمانیا.. هەژارەكان زیاد دەكەن

سەرژمێرییە رەسمییەکان دەریانخستووە کە ئەڵمانیا پلەی ناوەندی ھەیە لە چاو دراوسێ ئەوروپییەکانیا لە رووی رێژەی ھەژژارییەوە و ئەمەش بەھۆی جیاوازی داھاتی ھاوڵاتییانی ئەو وڵاتەوەیە. 
 
زانیارییەکانی نووسینگەی فیدراڵی لە شاری فیسپادن دەڵێ لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ھەر ٦ ئەڵمانی یەکێکیان ھەژارە و لە ریزی ھەژاراندا دادەنرێ.
بەپێی پێوەرە ئەوروپییەکان ھەژار ئەو کەسەیە کە داھاتی مانگانەی لە ٩٤٠ یۆرۆ کەمتر بێت بەو بەخششانەشەوە کە حکومەت دەیداتە کەسەکان.
ژمارەکان دەریانخستووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەڵمانیا لە ژێر ھەڕەشەی ھەژار کەوتندا بوون, لە چاو ٩ وڵاتی تری دراوسێیدا زۆرتر بوون جگە لە پۆڵەندا.
سەرژمێرییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە داھاتی ھاوڵاتییان لە زۆرینەی وڵاتاندا ھاوتایە بە بواردنی ئەڵمانیا فەرەنسا نەبێت کە پلەکانی جیاوازی ھەیە.
بەپێی ئەو سەرژمێرییە ناوەندی داھاتی چینی سەرووی کۆمەڵگەی فەرەنسی و ئەڵمانی ٢٠ لەسەدە کە دەکاتە ٤.٥ لە نموونەی ناوەندی داھاتی چینی ژێرەوەی ٢٠ لەسەد.