نرخی گۆشتی سوریان بۆ 11 هەزار دینار دابەزاند

 گۆشتفرۆشەكانی ناحیەی تەكیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ نرخی گۆشتی سوریان لە 16 هەزار دینارەوە دابەزاند بۆ 11 هەزار دینار و دەشڵێن نرخی ئاژەڵ بەشێوەیەك دابەزیوە بەو نرخەش قازانجێكی زۆر دەكەن رەحیم ئەحمەد كە یەكێكە لەو گۆشتفرۆشانە بە سایتی (پی یو كەی میدیا)ی ڕاگەیاندووە وەك گۆشتفرۆشەكانی ناحیەی تەكیە بڕیاری ئەوەمان داوە كە نرخی یەك كیلۆ  گۆشتی سوور لە 16 هەزار دینارەوە كەمبكەینەوە بۆ 11 هەزار دینار وتیشی: دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور تەنیا لەلایەن گۆشتفرۆشەكانی تەكیەوە دەرچووە، هیچ فشارێكی حكومەتمان لەسەر نەبووە بۆ ئەوەی ئەو نرخە دابەزێنین سەبارەت بە قازانجیشیان لە دابەزاندنی نرخی گۆشت ئاماژەی بەوەكرد لەدوو لاوە قازانج دەكەین، یەكەمیان هەموو هاووڵاتیەك دەتوانیت گۆشتی سوور بكڕێت، بەمەش فرۆشمان زیاتر دەبێت و ئەو ئاژەڵەی سەری دەبڕین بەزوویی تەواو دەبێت، لەهەمانكاتیشدا سوودێكی زیاترمان پێدەگات ئەو گۆشتفرۆشە ئەوەشی خستەڕوو كە لەئێستا هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و شارۆچكەكانی تر سەر بەپارێزگای سلێمانی رویان تێدەكەن بۆ ئەوەی گۆشت بكڕن.