رێكەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێران كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان دروستكردووە

دانوسانەكانی وڵاتانی گروپی (5+1) لەگەڵ ئێران، لە سەر پرسی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، لە خولی سێیەمیداو لە ڕۆژی پێنجەمیدا بە ڕێككەوتنی هەردوولا بەكۆتاییهات.
لەدوای ئەو ڕێككەوتنەش نرخی نەوتی برێنت لە بازارەكانی ئاسیادا بە (108) دۆلار دەستی پێكرد و بەمەش دابەزینی (3.2%) ی  بەخۆوە بینیوە.
هەرچی ئۆنسەیەك زێریشە بە بڕی (1.228) دۆلار بەرزبۆتەوە.
دەزگاكانی راگەیاندن لە زاری شارەزایانی ئابوری بڵاویان كردەوە، ڕێككەوتنی ئێران و وڵاتانی گروپی (5+1) كاریگەری لەسەر بازاڕ هەبووە، هەرچەندە سزاكانی سەر ئێران هێشتا لا نەبراوە، بەڵام تاڕادەیەك مەترسی لەسەر بازاڕی ناوچەكە كەمكردۆتەوە و هەر ئەمەش وای كردووە كە جوڵەیەك بداتەوە بازاڕی ئاسیا.