ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی لەمەراسیمێكی ساڵیادی شارەكەدا بەشداری كرد

له‌ مه‌راسیمێکدا و بە ئاماده‌بوونی‌ چه‌ند که‌سایه‌تییەکی شارەكە، لەلایەن زانكۆی ئەمریكیەوە ساڵیادی‌ دامه‌زراندنی‌ شاری سلێمانی‌ کرایەوە
هاوكات  سەرۆك و بەشێك لەئەندامانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بەشداری مەراسیمی ساڵیادی شارەكەیان كرد 
لەمه‌راسیمه‌که‌ دا فیلمێکی‌ دۆکیۆمێنتاری‌ له‌سه‌ر مێژووی‌ شارەكە‌ نمایشكراو  سیمینارێک بۆ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی‌ ناوداری‌ شاری‌ سلێمانی‌ سازكرا
هاوكات کورته‌ فیلمێک له‌سه‌ر ژیان و بەرهەمەكانی شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ کورد شێرکۆ بێکه‌س نمایشكرا
پاشانیش چەند پارچه‌ موزیک و گۆرانییەک پێشکه‌ش کران.