بزانە دواین بەرهەمی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا چۆن بە ئینتەرنێتەوە دەبەسترێتەوە

له‌دوایین پیشانگایدا، كۆمپانیای تۆیۆتا دوایین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له‌بواری پیشه‌سازی ئۆتۆمبیلدا خسته‌روو، له‌دیارترین ئۆتۆمبیله‌كانیش، ئۆتۆمبیلێكه‌ به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌و سڵاو له‌شۆفێره‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها توانای هه‌یه‌ كه‌شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بگۆرێت.
 ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌(Fun-Vii ) ناسراوه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی شێوه‌ی شاشه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌رده‌كه‌وێ كه‌به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ ده‌توانێ شێوه‌كه‌ی بگۆڕێت، هاوكات له‌رێی په‌یامێكی جوان و ره‌نگاوره‌نگه‌وه‌ كه‌له‌سه‌ر ده‌رگاكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ ده‌توانێت سڵاو له‌شۆفێره‌كه‌ی بكات.