هەڵەی نووسینی تێدایە

لیرەی لوبنانی هەڵەی زمانیی تێدایە و بڕیاروایە لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی لوبنان هەڵەکە جاکبکرێت.
بانکی ناوەندیی لوبنان رایگەیاندووە، ئەو هەڵەیە لە ئەستۆی چاپخانەکەیە و لە هەفتەی ئایندە چارەسەر دەکرێت.
بانکی ناوەندی لوبنان ئاشکرایکردووە، کە لە 70 ساڵەی دامەزراندنی لوبنان لە 22.11.2013 گۆڕانکاری لە دراوی وڵاتدا دەکرێت، سەرەرای ئەوەی دانی بەوەدا ناوە، کە هەڵەیەکی تێدایە.
هەڵەکە لە وشەی ”سەربەخۆیی”یە، کە لە بڕی ئەوەی بە زمانی فەڕەنسی بنووسرێت بە ئینگلیزی نووسراوە، ئەو هەڵەیەش لە دراوی جۆری 50 هەزار لیرەییە.
بانکی ناوەندی لوبنان سەرەرای ئەوەی داوای لێبوردنیان لە خەڵکی کردووە، هاوکات رەخنەی لەو کۆمپانیایە گرت، کە پارەکەی چاپکردووە، بڕیارە لە هەینی داهاتوو، کە هاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی سەربەخۆیی لوبنان لە دەست داگیرکاری فەڕەنسی، ئەو هەڵەیەش چاکبکرێتەوە.