سۆنی: یەک ملیۆن پله‌یسته‌یشن (4) فرۆشرا

كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی ئاشكرایده‌كات، ته‌نها (24) سه‌عات دوای‌ خستنه‌ بازاڕی‌ ئامێری‌ پله‌یسته‌یشن (4)، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دانەی لێفرۆشتوه‌.
ده‌زگای‌ هه‌واڵی‌ ژاپۆنی (كیودۆ) بڵاویكرده‌وه‌، فرۆشتنی‌ یه‌ك ملیۆن ئامێری‌ پله‌یسته‌یشن(4) ته‌نها له‌ ئه‌مەریكاو كه‌نه‌دا تۆماركراوه، به‌وپێیه‌ی‌ تاکو ئێستا، به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی‌ سۆنی‌ نەخراوه‌ته‌‌ بازاره‌كانی‌‌ ئه‌وروپاو وڵاتانی تری جیهان.
ئاندرۆ هاوس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی جێبه‌جێكار له‌كۆمپانیای‌ سۆنی‌، رایگه‌یاند: له‌ (29) ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌، ئامێره‌ نوێیه‌كه‌مان له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپاو ئه‌مەریكای باشور ده‌خرێته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.