ناوەكەی لە چیەوە هاتوە؟هەمو زانیاریەك دەربارەی ڤیزای شنگن بخوێنەرەوە

ناوی پەیمانی شنگن (Schengen agreement) لەناوی شارێكی بچوكی وڵاتی لۆكسمبۆرگەوە هاتووە، كە حەوت وڵاتی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا لەتەموزی 1985دا پەیمانی “شنگن”یان تێدا ئیمزا كرد.
ئامانج لەئیمزا كردنی پەیمانی شنگن كۆتایهێنان بوو بەبازگەو پشكنینی پاسپۆرت لەناو سنورەكانی یەكێتی ئەوروپادا، لەساڵانی دواتریشدا چەندین وڵات چونە پاڵا ئەم پەیمانەوە.
ئەو كەسانەی كە لەوڵاتێكی دیكەوە دەیانەوێت سەفەر بۆ 15 وڵاتەكەی پەیمانی شنگن بكەن، تەنها ئەوە بەسە كە ڤیزای یەكێك لەو وڵاتانە وەربگرن، دوای ئەوە لەسنوری هەموو وڵاتانی پەیمانی شنگندا بەئازادی دێن‌و دەچن‌و نەلەسەر سنوور بازگەو پشكنین هەیەو نەوەستان لەریزو سەرەدا بۆ وەرگرتنی ڤیزاو مۆركردنی پاسپۆرت.
ئەگەر خوازیاری ڤیزای شنگن وەربگریت‌و سەردانی چەند وڵاتێكی ئەندامی ئەم پەیمانە بكەیت، پێویستە لەباڵوێزخانەی ئەو وڵاتە ڤیزا وەربگریت كە بۆ یەكەمجار رووی تێدەكەیت، بۆ نمونە ئەگەر سەرەتا دەچیت بۆ فەرەنسا، ئەوا دەبێت ڤیزای فەرەنسا وەربگریت.
وڵاتانی ئەندامی شنگن بریتین لە: نەمسا، ئیسپانیا، ئیستوانیا، ئایسلاند، سبۆڤاكی، سویسرا، سلۆنی، چیك، لیتوانیا، پۆڵەندا، لیتوانیا، مالتا، هەنگاریان ئیتالیا، ئەڵمانیا، بەلجیكا، پرتوگال، دانیمارك، سوید، فەرەنسا، فنلەندا، لۆكسمبۆرگ، نەرویج، هۆڵەنداو یۆنان.
ئەو وڵاتانەی كە بەتەواوی ئەندامێتی پەیمانی شنگنیان نییە، بریتین لە: بەریتانیا، ئیرلەندا، بولغاریا، قوبرس، رۆمانیا، لیختن ئەشتاین.
وڵاتانی بچوكی وەك ڤاتیكان‌و سان مارینۆو مۆناكۆ، بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافییان‌و ئەو هەلومەرجە تایبەتەی هەیانە، ئەوان لەچوارچێوەی شنگندان‌و لەنێوان ئەوانو وڵاتانی چواردەوریاندا سنور كۆنترۆڵا ناكرێت.
 
سەرچاوە.. گۆڤاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی