سامسۆنگ،لە دوكانیێكی سەوزە و میوەوە بۆ دروستكردنی كەشتی و ئۆتۆمبیل و ئامێرە ئەلكترۆنیەكان

پاش خستنە بازاڕی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، كۆمپانیای سامسۆنگ ئاشكرایكرد، (40) ملیۆن دانەی لە مۆبایلی (Galaxy S4) فرۆشتووە.
رۆژنامەی (I News 24) ـی كۆریای باشور، لە زاری بەرپرسانی كۆمپانیای سامسۆنگەوە ئاشكرایكردووە، لە ماوەی (6) مانگی رابردوودا، توانیویانە(40) ملیۆن دانە لە مۆبایلی جۆری (Galaxy S4) بفرۆشن، كە (10) ملیۆنیان بە تەنها لە مانگی یەكەمی خستنە بازاڕیدا بووە.
كۆمپانیای سامسۆنگ ساڵی پار بە بڕی (236) ملیار دۆلار قازانج و شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیش، بە پڕ داهاتترین كۆمپانیای جیهان پۆلێنكراوە، لە دوكانێكی بچوكی سەوزە و میوەفرۆشی لە شاری سیئۆل گەشەی كردووە و ئێستا لە زۆر بواردا كار دەكات، هەر لە دروستكردنی كەشتی و ئۆتۆمبێلەوە تا پارچە وردە ئەلیكترۆنییەكان.