دەزانی موچەی دامەزرێنەری فەیسبوك لە ساڵی رابردودا چەند بوە ؟

كۆمپانیای توێژینەوەكانی (جیم ئێم ئای رایتینگز) ئاشكرایكرد، مارك زوكەربێرگ دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە لەناو ئەو كەسانەدا كە بەرزی ئاستی موچەكانیان ئاشكراكراوە.
كۆمپانیاكە روونیكردووەتەوە، لە ساڵی 2012دا مارك (2.28) ملیار دۆلار موچەی وەرگرتووە، ئەوەش بەرزترین ئاستی موچە بووە.
لەناو بەڕێوەبەرە دیارەكانی ئەمریكای باكوردا مارك بەرزترین موچەی هەیە، دوای ئەویش ریچارد كیندەر بەڕێوەبەری گرووپی وزەی (كیندەر مۆرگن) پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بە موچەی (1.12) بۆ ماوەی ساڵێك.