10 به‌رێوبه‌ر كه‌ زیاترین مووچه‌یان هه‌یه‌

مووچه‌ی 25 ملیۆن دۆلاری “ستیڤێن ئالو” به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای نوكیا كه‌ ئێستا وه‌ك به‌رێوبه‌ری به‌شی مۆبایلی كۆمپانیای مایكرۆسافت ده‌ستنیشان كراوه‌ كاردانه‌ی زۆری به‌دواوه‌ هه‌بووه‌و له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ 10 به‌رێوبه‌ری كه‌ زیاترین مووچه‌ له‌ كۆمپانیاكانی بواری ئه‌له‌كترۆنیك و ئینترنێت ده‌گرن ده‌كه‌ین:
گه‌ریك لووی: به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای Freescale و مووچه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته‌ 9 ملیۆن و 659 هه‌زار دۆلار
بابی كوتیك: به‌رێوبه‌ر و سه‌رۆكی كۆمپانیاActivision Blizzard و دوه‌مین كۆمپانیا له‌بواری یاری كۆمپیوتێرییه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌ی زیاتر له‌ 7 ملیۆن دۆلاره‌.
رانداڵ ستیفانسۆن: سه‌رۆكی به‌رێوبه‌رانی كومپانیای AT&T و مووچانه‌ی ساڵانه‌ی  6ملیۆن 863هه‌زار دۆلاره‌
وه‌ندڵ: سه‌رۆكی به‌رێوبه‌رای كۆمپانیای  Corning Incorporated و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 6ملیۆن 838 هه‌زار دۆلاره‌.
جۆن كێڤین: سه‌رۆك و به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ڤێسترن دیجیتاڵه‌و ساڵانه‌ 6 ملیۆن و 814 هه‌زار دۆلاری وه‌رده‌گرێ.
پاول ئوتلینی: به‌رێوبه‌ری پێشووی كۆمپانیای “ئینتڵ” و ساڵانه‌ 5 ملیۆن  757 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێ
ویلیام براون: به‌رێوبه‌ری كۆمپانیایHarris Corpو مووچه‌كه‌ی 5 ملیۆن و 734 هه‌زار دۆلاره‌
له‌ری ئه‌لیسۆن: به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای ئوراكڵه‌و مووچه‌ی ساڵانه‌ی 5 ملیۆن و 467 هه‌زار دۆلاره‌.
ده‌نیه‌ل هیسه‌: به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای Sprint Nextelو 5 ملیۆن و 169 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێ.
خاتوو ڤیرجینیا رامتی: به‌رێوبه‌ری كۆمپانیای IBM و مووچه‌كه‌ی 4 ملێون و 602 هه‌زار دۆلاره‌.