وەفدێکى ئافرەتانى بازرگانى سویدى سەردانى ژورى بازرگانى سلێمانى دەکەن

بةمةبةستى لة نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشى بازرگانى و ئابورى شارىس لێمانى و کارکردنى ئافرەتان لەو بوارەدا وەفدێکى ئابورى و ڕێکخراوەى ئافرەتانى سوید سەردانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیانکرد و لەگەڵ سەرۆکى ژورى بازرگانى و ئەندامانیدا کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سیروان محەمەد ڕاى گەیاند لە شارى سلێمانیدا ئافرەتى بەتوانا هەیە کە کاردەکات لە بوارى ئابورى و بازرگانیدا و چەندین ئەندامیان هەیە کە ئافرەتن و کاردەکەن.
ئاماژەى بەوەشدا شارى سلێمانى یەکێک بووە لەو شارانەى کە هەمیشە مافى ئافرەتان تیایدا زیاتر پارێزراوە و ئازادى ئافرەت تیایدا زیاترە کە ئەمەش ڕێگە خۆشکەربووە بۆ ئافرەتان بتوانن لە سەرجەم بوارەکاندا کاربکەن و بەتوانایەکى بەهێزەوە خۆیان دەربخەن.
سیروان محەمەد داواشیکرد ئەو وەفدە کاربکەن بۆ ئەوەى هەوڵبدەن کۆمپانیا سویدیەکان بەشدارى بکەن لەو پێشانگایەى لە مانگى ئایدەدا دەکرێتە.
لاى خۆشیانەوە وەفدى ئافرەتانى سویدى خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى بە سەردانکردنیان بۆشارى سلێمانى و ڕایانگەیاند کە هەوڵدەدەن کار و پەیوەندیان پتەو بکەن و کاربکەن بۆئەوەى لەگەڵ شارى سلێمانیدا ئاڵوگۆڕى ئابورى و بازرگانى ئەنجام بدرێت.