نرخی مانگانەی هیڵەكانی ئینتەرنێت دادەبەزێنرێت

بەپێی بڕیارێک وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەبێت سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی کە لەبواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتدا لەعێراق کاردەکەن  نرخی کرێی مانگانەیان بەرێژەی  لەسەدا ٦٦ کەم بکەنەوە. لەو بارەیەوە (نورھان موفتی) وەزیری گواستنەوەی عیراق بەوەکالەت ئاشکرایکرد: وەزارەتەکەیان لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە دەست دەکات بەجێبەجێکردنی بڕیاری داشکاندنی نرخ  لەلایەن کۆمپانیا تایبتمەندەکانی بواری خزمەتگوزاری لەسەرانسەری عیراقدا. وەزیری گواستنەوەی عیراق بە وەکالەت     تەئکیدیشیکردەوە ئەو بڕیارەیان لەخزمەتی ھاوڵاتیانیدا دەرکردووەو فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیش بەبەردەوامی چاودێری جێبەجێکردنی دەکەن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.