هەناردەكانی سوریا (74%) كەمیكردووە

بەردەوامی جەنگ و توندوتیژی ماوەی سی مانگی رابردوو لە سوریا  كەرتی هەناردەكردنی ئەو وڵاتەی بەرەوە نەمان بردووە  .
كۆڕبەندی لێكۆڵینەوەی ئابووریی عەرەبی لە لێكۆلێنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كە بەردەوامی جەنگ و توندوتیژی ماوەی سی مانگی رابردوو لە سوریا؛  بۆتە هۆی ئەوەی هەناردەكانی ئەو ولاتە بە رێژەی حەفتاوچوار لەسەدا كەمبێتەوە . بەپێی لێكۆڵینەوەكە كۆی هەناردەكانی سوریا لە كۆتایی ساڵی 2012  گەیشتۆتە تەنها 26 لەسەدای كۆی هەناردەكانی ساڵی 2010 . لێكۆڵینەوەكە هۆكاری كەمبونەوەی هەناردەكانی سوریای بۆ سزا نێودەوڵەتیەكان و ئەو سزایانە گەڕاندەوە كە رژێمی ئەسەد سەپاندوێتی .