یەكێتی ئەورووپا بەردەوامە لە هاوكاری دارایی بۆ قوبرس

رۆژی هەینی رابردوو یەكێتی ئەوورپا بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ هاوكاری دارایی دیكەی بە قوبرس دا ؛ ئەو بڕە پارەیەش بەشێكەی لەو هاوكارییە دارایی كە گڕووپی ئەورووپا بڕیاریاندا  وەك قەرز بەو وڵاتەی بدەن بۆ رزگاركردنی لە قەیرانی دارایی . یەكێتی ئەورووپا و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مانگی ئاداری رابردوو لەگەڵ حكوومەتی قوبرس رێكەوتن كە لە بەرامبەر جێبەجێكردنی بەرنامەیەكی چاكسازی بڕی 9 ملیار یۆرۆ هاوكاری دارایی بەو وڵاتە بدەن و تا ئێستاش قوبڕس 4 ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆی لەو قەرزە وەرگرتووە.