” هەرێم پارەكە دەدات “

وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی بەغدای دایەوەو تەئكیدی لەوەشكردەوە، هەرێمی كوردستان خۆی پارەی كرێی كۆمپانیاكان دەدات.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم،ئەگەر بەغدا كرێی كۆمپانیاكان نەدات كە بابەتێكی دەستوریە ئەوا هەرێم لەداهاتی نەوت دەبڕێت. 
لەرۆژانی رابردوودا حسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە داوای لە هەرێمی كوردستان كرد بۆری نەوتی كوردستان ـ توركیا ببەستێتەوە بە بۆری نەوتی نیشتمانی عێراقەوە.