سعودیە: نرخی نەوت گونجاوە

عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، نرخی لەئێستادا لەئاستێكی باشدایە، لەكاتێكدا كە پێشبینی دەكرێت بەردەوام خواست لەسەر نەوت زیاد بكات بەجۆرێك كە لە ساڵی 2014 بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژێكدا لە (100) ملیۆن بەرمیل نزیكدەبێتەوە.
عەلی نعێمی وەزیری نەوتی عەرەبستانی سعودیە رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە ئاستێكی باشدایە و نرخیش لە ئاستێكی باشدا جێگیر بووە.
وەزیری نەوتی عەرەبستانی سعودیە تەئكیدی لەوەشكردەوە وڵاتەكەی دەتوانێت پێویستیەكانی نەوتی جیهان پڕبكاتەوە لەهەر كاتێكدا كەموكورتی هەبێت.