عێراق.. بەمنزیكانە نەوتی بەسرە بەرەو عەقەبە دەڕوات

سەرچاوەیەكی حكومی لە بەغدا ئاشكرایكرد، بەغدا بەمزووانە پرۆژەی بۆری نەوتی بەسرە ـ عەقەبە (ئوردن) دەستپێدەكات و بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی ئامادەكاریە.
روونكراوەتەوە (12) كۆمپانیای بواری نەوت ركابەری لەسەر پرۆژەی راكێشانی بۆری نەوتی نێوان بەسرە (عێراق) ـ عەقەبە (ئوردن) دەكەن.
لەماوەی رابردودا حكومەتی بەغدا بەنیازە بۆ زیادكردنی بەرهەمی نەوتی عێراق و ركابەریكردنی وڵاتانی نەوت، بۆریەكی نەوت بۆ سەر بەندەری عەقەبە لە ئوردن رادەكێشێت.