ئه‌گه‌ر جه‌نگی‌ سوریا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، ئه‌وا پێشبینی‌ ده‌كرێت نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ 150 دۆلار

شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی بازاڕی‌ نه‌وت له‌ بانكی‌ فه‌ڕه‌نسی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگی‌ سوریا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر عێراق هه‌بێت، ئه‌وا پێشبینی‌ ده‌كرێت نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ 150 دۆلار، 
میكڵ وینته‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی‌ بازاری‌ نه‌وت له‌ بانكی‌ فه‌ره‌نسی‌ ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌گه‌ر جه‌نگی‌ سوریا فراوان بێت و سه‌ربكێشێت بۆ هێرشی سه‌ربازی و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق هه‌بێت، 
ئه‌وا پێشبینی‌ ده‌كرێت نرخی‌ یه‌ك‌ به‌رمیل نه‌وت بگاته‌ 150 دۆلار و پێشبینیشیكرد‌ كه‌ نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ ببینێت، 
ناوبراو گوتیشی، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی عێراق كه‌مبێته‌وه‌، ئه‌وا ده‌تواندرێت له‌ ڕێگه‌ی‌ سعودیه‌وه‌ ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ پڕبكرێته‌وه‌،‌ به‌ڵام هه‌ر كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نرخی‌ نه‌وتی برێنت ده‌بێت.