رۆیتەرز: نەوتی ئۆپیك كەمی كردوە و كەمتریش دەكات

رووپێوییەكی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەریخستووە، بەرهەمی نەوتی رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی ئابدا (ئەم مانگە) كەمیكردووە، لەكاتێكدا كە مەترسی لەسەر كەمبوونەوەی زیاتری هەیە.
روونكراوەتەوە، كاریگەری ئاڵۆزیی و پێكدادانەكانی ناوخۆییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت كاریگەری لەسەر ئاستی بەرهەمی نەوتی ئۆپیك هەبووە كە لە ئێستا زیاتر لە (30) ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێكدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، چاوەڕوان دەكرێت دۆخی سوریا و مشتومڕەكانی ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆ سەر سوریا، كاریگەرییەكی زیاتر لەسەر بازاڕی نەوت و نرخی نەوت و بەرهەمهێنانی دابنێت.