غازی سروشتی روسیا دەباتە سعودیە

سەرچاوەكانی هەواڵی روسیا بڵاویانكردەوە، كۆمپانیا (لوك ئۆیڵ)ی روسی كە دووەم گەورەترین كۆمپانیای روسییە، ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكات.
لەرۆژانی رابردوودا رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، عەرەبستانی سعودیە پێشنیارێكی خستووەتە بەردەستی روسیا بۆ ئەوەی واز لەپشتگیریكردنی بەشار ئەسەد بهێنێت، لەبەرامبەر بەڵێنی بە مۆسكۆ داوە كە دەست بەسەر بازاڕی نەوتی جیهاندا بگرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە هەندێك سەرچاوەی هەواڵیی بڵاویانكردەوە، روسیا هەڕەشەی كردووە، ئەگەر هێرشی سەربازیی بكرێتە سەر ئەسەد، ئەوا مۆسكۆ هێرش دەكاتە سەر ریاز.