له‌(18%)ی‌ عێراق هه‌ژارن

سه‌رژمێریه‌كان ده‌ریانخستوه‌ له‌(18%)ی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ عێراق ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌نه‌وتێكی‌ زۆر.
سایتی‌ مه‌سه‌له‌ بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، زیاتر له‌(18%)ی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق كه‌ ده‌كاته‌ چوار ملیۆن‌و (500) هه‌زار هاوڵاتی‌ له‌عێراقدا له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراق سودیان له‌نه‌وتی‌ وڵاته‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌نه‌وت، به‌ڵام له‌(18%)ی‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ له‌ژێر هێڵی‌ هه‌ژاریه‌وه‌ن.