لە 2020 دا پێشی ئەمەریكا دەداتەوە

دامه‌زراوه‌ی‌ (وود ماكینزی‌) جیهانی‌ تایبه‌تمه‌ند له‌بواری‌ توێژینه‌وه‌ نه‌وتدا، پێشبینی‌ ئه‌وه‌ده‌كات، كه‌ چین له‌ساڵی‌ (2020)دا ببێته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ جیهان له‌ڕووی‌ هاورده‌ی‌ نه‌وت‌و پێشی‌ ئه‌مریكا بداته‌وه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (غه‌د پرێس) بڵاویكرده‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (وود ماكینزی‌) جیهانی‌ ده‌رباره‌ی‌ وڵاتانی‌ هاورده‌كاری‌ نه‌وت له‌ساڵانی‌ داهاتوودا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تا ساڵی‌ (2020) ئاستی‌ هاورده‌ی‌ نه‌وت له‌وڵاتی‌ چین بۆ نۆ ملیۆن‌و (200) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا به‌رزبێته‌وه‌، هاوكات ئاستی‌ هاورده‌ی‌ نه‌وتی‌ ئه‌مریكا بۆ شه‌ش ملیۆن‌و (800) هه‌زار به‌رمیل دابه‌زێت. 
به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (وود ماكینزی‌)، چین له‌ساڵی‌ (2020)دا (500) ملیار دۆلار له‌كڕینی‌ نه‌وتدا خه‌رجده‌كات، له‌كاتێكدا ئاستی‌ كڕینی‌ نه‌وتی‌ ئه‌مریكا بۆ (160) ملیار دۆلار داده‌به‌زێت، له‌داهاتووشدا چین پشت به‌نه‌وتی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست‌و وڵاتانی‌ ئۆپیك ده‌به‌ستێت‌و (66%)ی‌ پێداویستیه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ له‌و وڵاتانه‌وه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌و پێیه‌ش چین له‌ساڵی‌ (2020)دا له‌بواری‌ هاورده‌ی‌ نه‌وتدا پێشی‌ ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ هاورده‌كاری‌ نه‌وت له‌جیهاندا.