بە لاپتۆپ، كێبركی كۆمپاناكانی دیكەدەكات

وه‌ك كێبركییه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی‌ دیكه‌ی‌ بواری‌ دروستكردنی‌ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان، كۆمپانیای‌ سامسۆنگی‌ كۆری‌ لاپتۆپێكی‌ نوێی‌ به‌ناوی‌ (Series 9 Premium) ڕاگه‌یاند.
كۆمپانیای‌ سامسۆنگی‌ كۆری‌ ئاشكرایكرد، جیاوازی‌ ئه‌و جۆره‌ لاپتۆپه‌ له‌وه‌دایه‌ له‌جۆره‌كانی‌ دیكه‌ ته‌نكتره‌و كێشه‌ی‌ سوكتره‌، ئه‌وه‌ش جگه‌ له‌وه‌ی‌ پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌جۆری‌ (Core i7) خێراییه‌كه‌ دوو گێگاهێرتزه‌و ڕامه‌كه‌ی‌ چوار گێگابایته‌و گرافیك كارته‌كه‌ی‌ له‌جۆری‌ (Intel HD Graphics 4000) سیستمی‌ (WiFi) تێدایه‌‌و یه‌كێك له‌گرنگییه‌كانی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لاپتۆپه‌كه‌ ڕوپۆشكراوه‌ به‌ ئه‌له‌منیۆم، شاشه‌یه‌كی‌ ته‌نكی‌ هه‌یه‌و ڕوونی‌ شاره‌كه‌ (1080-1920) كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م لاپتۆپه‌ به‌و شێوه‌یه‌ تێدا به‌كارهێنرابێت.