ئەمساڵ میسر یەكەمین وڵاتە لە هاوردەكردنی دانەوێڵەدا

مەمدوح عبدالقادر جێگری سەرۆكی دەستەی گشتی كەل و پەل و خۆراكی میسر رایگەیاند ، ئەمساڵ میسر گەورەترین وڵاتە لە هاوردەكردنی دانەوێڵەیە ، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی نێوان 11 تاوەكو 20 ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ وڵاتەكەی بڕی سەد و بیست هەزار تۆن دانەوێڵە لە وڵاتی رۆمانیا و سەد و بیست هەزار تۆن لە وڵاتی ئۆكرانیا دەكرێت ، 
وتیشی: نرخی هەر تۆنێك لە دانەوێڵەی ئۆكرانی بە دووسەد و پەنجا و دوو دۆلار و پەنجا سەنت دەكرێت و دانەوێڵەی رۆمانیانیش بە دووسەد و پەنجا و دوو دۆلار سی و چوار سەنت دەكرێت .