سندوقی دراوی نێودەوڵەتی قەرزێكی دیكە بە یۆنان دەدات

سندوقی نێودەوڵەتی دراو رەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی قۆناغێكی دیكەی قەرز بە یۆنان بدات .
 ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە كە سندوقی نێودەوڵەتی دراو رایگەیاندووە ، بری دوو ملیار و سێسەد ملیۆن دۆلاری دیكە لە شێوەی قەرز بە یۆنان دەدات ، كریستین لاگار بەرێوەبەری سندوقی نێودەوڵەتی دراو ئاماژەی بەوەكرد ، دەبێ‌ یۆنان پلانێك دەربازبوونی لەو قەیرانە دابنێت ، 
هەروەها وتی یۆنان بە وەرگرتنی ئەو برە قەرزە دڵخۆشە و ئێمەش گەشبینین بە چارەسەری قەیرانی دارایی و ئابووری ئەو وڵاتە .