دوو مارسیدسی بڕاوە لەمەرزی باشماخ دەستیان بەسەرداگیرا

لە کاتی پشکنینیان دا بۆ ئەو ئوتومبێلە بارھەڵگرانەی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێنە خاکی ھەرێمی کوردستان، کارمەندانی گومرکی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەناو کۆنتینەرێکی ئێرانی دا دەستیانگرت بەسەر دوو ئوتومبێلی بڕاوەی جۆری مارسیدس دا کە لە ژێر کەلوپەلی ئاسایی دا شاردرابووەوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوبەری گومرگی باشماخ بەکوردسات-ی راگەیاندوە: ھێنانی ئوتومبێلی بڕاوەی لەو جۆرە بۆ ھەرێمی کوردستان نایاساییە، چونکە ئەوە گومانی ئەوە دروستدەکات کە بۆ مەبەستی خراپ بەکاربھێنرێت، ھەربۆیە خاوەنی ئەو ئوتومبێلانە ھەوڵی داوە ئەو ئوتومبێلانە بەقاچاغ ھاوردەی کوردستان بکات، بەڵام دەستی بەسەرداگیراوەو بەپێی یاساش مامەڵەی لەگەڵ دا دەکرێت.