ئەمریكا دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت

كۆمپانیای “بریتیش پترۆلیۆم”ی بەریتانی رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا.
بەوتەی كرستۆفەر لویر گەورە ئابوری كۆمپانیا بریتیش پترۆلیۆم، لەساڵی 2013دا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەبێتە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەجیهاندا، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا بەجۆرێك كە پاش نزیكەی دە ساڵی تر دەتوانێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ، پشت بەخۆی ببەستێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كە باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاندووە، دەیەوێت پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراستدا لەسەر بنەمای وزە نەبێت، بەڵكو هەوڵدەدات ئەمریكا پشت بە خۆی ببەستێت.