پێشانگایەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە سنغال بەڕێوە دەچێت


بەمەبەستی نمایشکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵیەکانی ووڵاتی سنغال پێشانگایەکی تایبەت دەکرێتەوە بازرگانانی شاری سلێمانی تایبەت بە ئەو بوارە دەتوانن سەردانی پێشانگاکە بکەن.

پێشانگاکە لە ٥/٢٠ دەستپێدەکات لە پایتەختی وڵاتی سنغال/ داکار، هەر بازرگان و خاون کارێک دەیەوێت لەو پێشانگایە بەشداربێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەشی پەیوەندیەکان بە مەبەستی پێدانی زانیاری تەواو.