ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازی کرد لە کۆبونەوەی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی عێراق کە ھەر دوو مانگ جارێک لە پارێزگایەک بەڕێوەدەچێت.
یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی عێراق کۆبونەوەی ئەم خولەی لەشاری سلێمانی دەستنیشان کرد بۆ بەڕێوەچونی کۆبوەنەکەی ژمارە ١٣.
لە کۆبونەکەدا سەرۆکی سەرجەم ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی عێراق تیادا بەشدار بوون.
پێش دەستپێکردنی کۆنگرەکە سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی عێراق و ھەرێم سەردانی پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد، لەلایەن سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سامان ئیبراھیم بەڕێوبەری پرۆژەی گەنجینەکان، تەواوی زانیارییەکان خرایە بەردەست سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق.
پرۆژهی گهنجینهکانی ژووری بازرگانی و پیشهسازی سليمانی بریتییه له دروستکردنی 586 کۆگای هاوچهرخ به ڕوبهری جیاواز، پرۆژهکه لهسهر 400 دۆنم زهوی له سلێمانی له نزیک گوندی ژاڵهی سهروو جێبهجێ دهکرێت، لهم قۆناغهدا قیرتاوکردنی شهقامهکان و دروستکردنی شۆسته کاری تێدا دهکرێت، دابهش بوون بهسهر چهند زۆنێکدا، لەدروستکردنی پرۆژەکەدا هەموو ستاندار و پێوەرێکی جیهانی تێدا ڕەچاو دەکرێت، له ئێستادا کارکردن تیایدا بهردهوامه، و لەلایەن بازرگانان و خاوەنکارنەوە خاوستێکی زۆری لەسەرە، بە تەواوبونی پڕۆژەکە سلێمانی دەبێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە سەرتاسەری عێراقدا.
دواتر سەرۆکی بازرگانی عێراق و ھەرێم سەردانی ژووی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان و کۆبونەوەیەکی فراوان لە بارەی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی بازرگانان و پیشەسازان دەبێتەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
بەشێکی تری کۆبونەوەکە تەرخانکرا بە گفتوگۆ کردن لەبارەی یاسا و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە کەرتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کێشەو گرفتانەی لە سەرجەم پارێزگان ڕوبەڕوی خاوەنکاران دەبێتەوە، ھاوکات باس لە پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی و زیادکرنی کارگەکان کرا.