كۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەڕێگەی وزەی خۆرەوە ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت


 لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەسودبینین لە وزەی خۆر   20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین کردووە و لە ئێستادا  ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت و بڕیارە لە ئایندەدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و بڕێکی زیاتری کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.  

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ شوباتی ٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە بۆیەکەمجار کۆمپانیای ئاڵا تایبەت بەبەرھەمھێنانی ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو کارپێکردنی پڕۆژەی سودبینین لە وزەی خۆری راگەیاند کە  ئێستادا ٢٠٠ کیلۆ وات کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەرھەمدەھێنرێت و 20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین دەکات.