ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ کۆمپانیایی مێرسیدس بێنز واژۆ دەکات

بە ئامادەبوونی سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێر و بەرێوبەری گشتی ژوور پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ کۆمپانیای مێرسیدس بێنز واژۆ کرا.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “کۆمپانیای مێرسدیس بێنز یەکێکە لە کۆمپانیا جیھانییە گەورەکان، لە ئێستادا لقی فەرمیان لە سلێمانی کردۆتەوە، ئەمڕۆ توانیمان پرۆتۆکۆڵێکیان لەگەڵ واژۆ بکەین”.

ئاماژەی بەوەشدا،  کۆمپانیایی مێرسیدس بێنز لەگەڵ کردنەوەی لقی فەرمیدا  وەرشەیەکی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی داناوە، کە لە ڕێگەی خولی ڕاھێنانەوە چەند گەنجێکی شاری سلێمانی ڕاھێنراون کە وەرشەکە بەرێوەبەرن و ھەلی کاریان بۆ چەندین لەگەنجی سلێمانی ڕەخساندوە، لە داھاتوشدا خولی ڕاھێنان بۆ گەنجان دەکەن و ھەلی کاری زیاتر دەرەخسێنن”.

لەباری گرنگی گرێبەسەتە بۆ خاونکارانی سلێمانی سیروان محەمەد ڕایگەیاند “ھەڵگرانی پێناسی ژووری بارگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبیلی مێرسیدس بێنز داشکاندنی تایبەتیان بۆ دەکرێت، لە کاتی چاکرنەوەی ئۆتۆمبیلەکانیش ئۆفەر و داشکاندنی تایبەتیان پێشکەش دەکرێت، ئەمەش ھەنگاوێکە ھیوادارین  لە داھاتودا شەریکی مێرسدیس بێنز کارگەیەکی بەستنەوەی پارچەکانی ئۆتۆمبیل لە شاری سلێمانی دابنێت”.

لای خۆشیەوە بێرنارد دۆڵنک، بەرێوبەی لقی سلێمانی کۆمپانیای مێرسیدس بێنز ڕایگەیاند “زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و  پیشەسازی سلێمانی دەکەین ئێمە ھەمیشە ویستومانە لە سلێمانی کارەکانمان فراوان بکەین و لێرە وەبەرھێنانی زیاتر بکەین، خولی ڕاھێنانی زیاتر بکەینەوە و  ھەلی کاری زیاتر بۆ گەنجانی سلێمانی برەخسێنین”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ڕابردودا لقێکی بچوکی مێرسیدس بێنز لە سلێمانی ھەبووە لە ئێستادا کارەنمان فراوان کردوە، سەرجەم ئۆتۆمبیلەکان تایبەت بە کەشوھەوایی ھەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکرێت، وەرشەکەشمان ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە لقی سەرەکیمانەوە لە ئەڵمانیا”.