به‌وێنه‌.. کلینکی عەلی ناجی بەردەوامە لە کارکردن


داوایی ھیچ توشبوێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانیدا نەما، کلینکی پزیشکی عەلی ناجی ڕایدەگەینێت “کارەکانمان ڕانەگرتووە و بەردەوام دەبین لە پشکنین کردن بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی گومان دەکەن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن”.

سەرخێڵ بەڕێوبەری نەخۆشخانەی عەلی ناجی ڕاگەیاند “بەردەوامین لە کارکردن و لە ئێستادا ڕۆژانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ پشکینینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ھاوڵاتیان ئەنجام دەدەین، کلینیکەمان کراوەیە بە ڕووی ئەو کەسانەی گومان دەکەن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن”.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستا ڕێژەی توش بوون بە کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەردەوام لە کەمبونەوەدایە، ھاوڵاتیان داوایی چاکبونەوەیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانن سەردانمان بکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکینی بەرگری لەش، دەرگامان بەڕووی سەرجەم ھاوڵاتیان کراوەیە.