شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەمارە سەردانی سلێمانی کرد


شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەمارە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد و لەگەڵ  سەرۆکی ژوور کۆبویەوە.

لە کۆبونەوەکەدا لە بارەی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی ئێستای عێراق و ھەرێمی کوردستان گفتوگۆکرا، جەخت لەوە کرایەوە کە پێوستە پەیوەندیەکی بەھێز لە نێوان بازرگانان و خاوەنکاری ھەرێم و عێراق ھەبێت. 

عەلی ولي  شەمەری ، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی عەمارە ڕایگەیاند، شاری سلێمانی یەکێکە لە شارە گرنگ و پێشکەوتوەکان لەسەرانسەری عێراقدا، سەرسامی خۆشی بە پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەربڕی و ھیوایی خواست بە تەواوبونی پڕۆژەکە سلێمانی ببێتە مەڵبەندێکی بازرگانی گرنگ لەسەرانسەری عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشدا، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ھاوشێوەی سلێمانی گۆگا بۆ بازرگانان و خاوەنکاران دروست بکرێت و ھەوڵیش دەدەن لە کاتی دەست پێکردنی پڕۆژەکەیاندا سود لە نەخشەو دیزانی پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی وەردەگرن.

لای خۆشیەوە سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە گەرمی بەخێرھاتنی شاندەکەی عەمارەی کرد و ڕایگەیاند، “گرنگە و پێوستە ھاوکاری ھەماھەنگی بەردەوام لە نێوان ژوورە بازرگانییەکان ھەبێت لە سەرانسەری عێراقدا تاکو بتوانرێت کێشە و گرفتەکانی بازرگانان و خاوەنکاران بە کەمترین کات چارەسەر بکرێت.