ئوستورالیا لەڕووی پیشەسازی و كشتوكاڵەوە هاوكاری هەرێم دەكات



حكومەتی ئوستورالیا ئامادەیە لەبوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵدا هاوكاری هەرێمی كوردستان بكات.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جوان لوندس، باڵوێزی ئوسترالیا لە عێراق كرد و بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم، لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی كوردستان تاوتوێكران.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، گفتوگۆ دەربارەی گەشەپێدانی دەرفەتەكانی هەماهەنگیی و هاریكاریی لەنێوان هەردوولا و وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئوسترالیا لە هەرێمی كوردستان كرا بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و كشتوكاڵیدا.