نرخی بەشێک لە کاڵا و خواردەمەنییەکان لە سلێمانی بەرزبۆتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت “ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠⁄١٢⁄٢٠ ھەستاین بە کاری چاودێری کرد و بەداواداچون کردن بۆ نرخی کاڵا و شتومەکان لە بازاڕەکانی شاری سلێمانی”.



دلاوەر عەلی کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕاشیگەیاند “لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی لە لیژنەکەمان بەداواداچونی ورد و بەراوردی نرخی کاڵا و شتومەکانی کرد لە پێش بەرزبونەوەی بەھای دراو و لە ئێستادا”



ئاماژەی بەوەشدا، لە بەداواداچونەکانماندا نرخی ژمارەیەک کاڵا و خواردەمەنیمان وەرگرتوە بەم شێوەیەیەی خوارەوەییە:

١- فاسۆلیایی ئێرانی فەردەی ٢٥ کیلۆی پێشتر بە ٣٦ ھەزار و ٥٠٠ بووە ئێستا ٤٣ ھەزار دینارە.



٢- کارتۆنێک چا پێشتر بە ١٠٢ ھەزار بووە ئێستا بە ١١٢ ھەزار دینارە.



٣- شیری نیدۆ ١٨ کیلۆ غرام پێشتر بە ١٣٥ ھەزار بووە، ئێستا بە ١٥٥ ھەزار دینارە.



٤- ڕۆنی تەکسان ١٥ کیلۆی پێشتر بە ٣٩ ھەزار بووە ئێستا بە ٤٨ ھەزارە.



٥- شەکر فەردەی ٥٠ کیلۆ غرامی ٢٤ ھەزار و ٥٠٠ بووە ئێستا بە ٤٣ ھەزار دینارە.



٦- نیسک فەردەی ٢٥ کیلۆ غرامی پێشتر بە ٢٩ ھەزار دینار بووە ئێستا بە ٣٤ ھەزارە



٧- مریشک یەک کیلۆ پێشتر بە ٢ ھەزار و ٩٠٠ بووە ئێستا بە ٣ ھەزار و ٤٠٠ دینارە.



٨- کۆشت بەگشتی یەک کیلۆ بە گشتی بە ١٤ ھەزار دینارە.



٩- بابەتی پاککەرەوە بە گشتی کارتۆنی ٢٥ ھەزار دینار زیاد بووە.




١٠- قارچکی ناوخۆی پێشتر کارتۆنێک بە ١٤ ھەزار بووە ئێستا بە ١٦ ھەزارە.