نوێنەری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی تەعاونی بازرگانی ئێران کۆدەبێتەوە

ڕۆژی  چواری مانگ شاندێکی بازرگانی  بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێکەوت بۆ بەشداری کردن لە پێشانگای تارانی نێودەوڵەتی بۆ کەرەستەی بیناسازی  .
شاندەکە پێکهاتبو لەچەند بازرگانێکی بەتوانا وە ئەندامێکی ئەنجومەنی   ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد . 
لەهەمانکاتدا دوکۆبونەوەی گرنگ ئەنجامدرا لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشانگاکە هاوکات سەرۆکی تەعاونی بازرگانی ئێران لە کۆبونەوەکاندا سەرۆکی شاندەکە ڕاشکاوانە باسی لەو گرفتانە کرد کە دێتە ڕێگەی بازرگانان ، سەرۆکی تەعاونی بازرگانی ئێران بەڵێنی دا کە بەپێی توانا هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بدا. هەروەها پێشنیاری ئەوەکرا کە بازرگانان گرێبەستەبازرگانیەکانیان بەسەرپەرشتی ژوری بازرگانی وپیشەسازی و تەعاونی بازرگانی یێران بێت ، تا بازرگانانی هەردولا مافیان پارێزراو بێت