بانکی ڕەشید ڕێنماییەکانی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە


بانکی ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم مەرج و ڕێنماییەکانی پێدانی قەرزی یەکەی نیشتەجێبوونی بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید بڵاویکردەوە، “هەر کەسێک بیەوێت پێشینەی یەکەی نیشتەجێبوون وەربگرێت، پێویستە کەفیلێکی هەبێت، هەروەها یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەک بارمتە (ڕەهن) دابنێت، لەگەڵئەوەشدا بەڵگەیەکی دڵنیایی کە نیشانی بدات فەرمانبەری دەوڵەتە، بۆ ئەوانەشی فەرمانبەر نین دەبێت کەفیلەکەیان فەرمانبەرێکی دەوڵەت بێت”.

پێشتر بانکی ڕەشید لە مانگی ڕابردوودا، بەخشینی پێشینەی بە فەرمانبەران و ‌هاوڵاتییان ڕاگەیاند، بۆ فەرمانبەران بەبڕی 40 ملیۆن دیناری عێراقی و بۆ هاوڵاتییانیش 30 ملیۆن دینار دەبێت.