بەریتانیا.. دڵنیایی بازرگانیكردن لە لوتكەدایە

دوایین رووپێوی ئابووری لە بەڕێوەبردنی كاری بازرگانی هاوبەش دەریخستووە، كە دڵنیایی كاركردن لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە لەوپەڕی بەرزیدایە.
ئاماری چارەكی یەكەمی ئەمساڵ لەلایەن ژووری بازرگانی بەریتانیا دەریخستووە، كە ئابووری ئەو وڵاتە بەهێزەوە روو لەبووژانەوە دەكات، پێشبینیش دەكرێت گەشەی ئابووری بەهێزتربێت لەوەی چاوەڕێدەكرا. 
چاوەڕوانییەكان بە ئاستێك گەیشتوون، كە گەشەی كۆی بەرهەمی نیشتمانی بۆ چارەكی دووەمی ساڵ ٠.٦٪ بێت. 
گەشەی خێرای هەناردەكردن ئاماژەیەكە بۆ بەرزبوونەوەی توانای زیادەی هاوسەنگی بازرگانی و دەتوانێت رۆڵ ببینێت لەكەمكردنەوەی كورتهێنانی بازرگانیدا.
چاوەڕێدەكرێت كۆی گەشەی ئابووری بۆ ئەمساڵ لەو رێژەیە زیاتربێت، كە لەسەرەتای ساڵ بە ٠.٩٪ پێشبینی كرابوو.