نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە



نرخی نەوت بەهۆی باشبوونی تەندروستی ترەمپ و بڕیاری بەجێهێشتنی نەخۆشخانە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

نرخی نەوت بەرێژەی 5% بەرزبووەوە بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت دوو دۆلار و دوو سەنت زیاد بوو.

بەمەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 41 دۆلار و 29 سەنت بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 39 دۆلار و 22 سەنت بەرزبووەوە.

هەروەها مانگرتنی شەش کۆمپانیای نەوت و گازی نەرویجی یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.