توشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نرخەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا دانا

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا تووشبوونی خۆی و میلانیای خێزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، نرخی نەوت لە ٪3 دابەزی و زێڕ بەرزبوویەوە.

دەرچوونی پشکنینی ترەمپ بە پۆزەتیڤ کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دانا و نەوتی خامی ئەمریکی بوو بە 39 دۆلار و 70  و بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکەی دابەزی.

لەگەڵ ئەوەش نرخی نەوت بەگشتی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نەوتی ئۆپیک لە بازارەکانی جیهاندا گەیشتە خوار 40 دۆلار.

لەگەڵ نزمبوونەوەی نرخی نەوت نرخی زێڕ بەرزبوویەوە و لە هەزار و 891 دۆلارەوە بۆ ئۆنسەیەک گەیشتە هەزار و 909 دۆلار بۆ ئۆنسەیەک.

بەیانی ئەمڕۆ 2 ی تشرینی یەکەم بە کاتی هەرێمی کوردستان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای خۆیی و خێزانەکەی دەرچووە و دەرکەوتووە هەردووکیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.