محەمەد شوکر:١٠٠ کارگە له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست دەکرێن

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت و رۆتینیش لە دەستەی وبەەرھێنان زۆر کەم دەکرێتەوە.

د. محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی: “وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین”.

شوکری وتیشی: “مۆڵەت دەدەینە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن”

دەشڵێ : “داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت”.