نوێترین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی بڵاوکرایەوە

تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمیری رابردووی تووشبووان و گیانلەدەستدانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەش تووشبوو  گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئێستا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی ١٨٤ تووشبوو هەیە،ئەمڕۆش ١٨ تووشبوو لە نەخۆشخانەکان داغڵ کراون.

تەندروستی سلێمانی دەشڵێت، ٢٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.