عێراق بە هۆکارێکێ نادیار گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ئێڕان راگرت


بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرا بکات، هێڵى ئاسمانى عێراق بۆماوەى ٢ هەفتە گەشتە ئاسمانیەکانى نێوان عێراق وئێران رادەگرێت.

بەپێى نوسراوێکى کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق کە ئاراستەى بریکارەکانى کردوە، لە رۆژى هەینى ٢٥/٩/٢٠٢٠ وە تاکو٨/١٠/٢٠٢٠ گەشتە ئاسمانیەکانى نێوا ن عێراق و ئێران رادەگیرێت .

هەرچەندە هێڵى ئاسمانى عێراق هۆکارى راگرتنى گەشتەکانى ئاشکرا نەکردوە، بەڵام میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، بڕیارەکە بۆ رێگرى کردنە لە هاتنى گەشتیارانى ئێرانی لە کاتى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى چلەى ئیمام حوسێن.