نەخشەی پرۆژه‌ی سلێمانی بیست بیست

پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێم بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم دایە و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر دەکات و جگە‌ لە‌وە‌ش ژمارە‌یە‌كی زۆر هەلی کار دەڕەخسێنێت.

پڕۆژەی (سلێمانی بیست بیست) چەند شارێکی نیشتەجێبوون و چەند کارگەیەک و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینەکان و عە‌لوە‌ی سلێمانی و چە‌ند خوێندنگە ‌و نە‌خۆشخانە‌یە‌كیش لەخۆدەگرێت و لەسەر ڕووبەری 22000 دۆنم دروست دەکرێت، ئامانجیشی ڕێکخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و رەخساندنی ژمارەیەکی زۆر هەلی کار و بەهێزکردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە کە بە هاوبەشی لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت جێبەجێ دەکرێت.
 
شایەنی باسە قوباد، تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، چەندینجار پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکە ڕاگەیاندوە و بەڵێنی داوە ھەموو کارئاسانییەک بو جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکەن.