عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکاری کاڵای ئێرانییە

لە ماوەی 5 مانگدا، عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای ئێرانی بووە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران رایگەیاند، لە 20ی ئادار تا 20ی ئابی ئەمساڵ عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەكاری كاڵای ئێرانی بووە، ھەروەھا كۆی قەبارەی  ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتان لە 5 مانگدا 52 ملیۆن تۆن بووە، کە بەهاکەی 24 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە، ھەناردەكانی گەیشتووەتە 38 ملیۆن تۆن بە بەھای 10 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار .

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێران ئاماژەیداوە، چین لە لیستی وڵاتانی ھاوردەكار لە پێشەنگە و لەھەمان ماوەدا 2 ملیۆن و 195 ھەزار تۆن بە بەھای 566 ملیۆن دۆلاری ھاوردەكردووە ، دواتر عێراق لە پلەی دووەمدا دێت بە ملیۆنێك و 420 ھەزار تۆن بە بەھای 441 ملیۆن دۆلار و ئیمارات بە ملیۆنێك و 324 ھەزار تۆن بە بەھای 338 ملیۆن دۆلار و دواتر ھەر یەك لە ئەفغانستان و توركیا دێن.